سەقز: مانگرتن لە خواردنی دە مامۆستای دەستبەسەرکراو

ک.م.م.ک:

ڕۆژی یەکشەممە٢٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی، کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ، دە مامۆستای دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری سەقز لە بەندیخانەی ناوەندی ئێران لە شاری سەقز دەستیان دایە مانگرتن لە خواردن.

بە گوێرەی هەواڵەکە ناونیشانی ئەم مامۆستایانە بەم شێوەی خوارەوەیە:
١. ئامانج ئەمینی
٢. موحسین شکووهی
٣. حەسەن ڕەحیمیان
٤. ئیسماعیل ڕێحانی
٥. زاهید مورادی
٦. د.حیسام خاکپوور
٧. تاهیر حامیدی
٨. ئەحمەد قادری
٩. سولەیمان عەبدی
١٠. خالید عەبدوڵڵاهی.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ژمارەیەک لە مامۆستایان و چالاکانی مەدەنی ڕاگەیەندراوێکیان لەو پەیوەندییەدا بڵاو کردۆتەوە؛ وێڕای شەرمەزار کردنی دەستبەسەرکرانی نایاسایی ئەم مامۆستایانە، ڕایانگەیاندووە کە بە نیشانەی ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر بە درێژەی دەستبەسەرکردنی نایاسایی ئەم مامۆستایانە، ڕۆژی چوارشەممە لە پێش دەرکی قایمقامەتی ئێران لە شاری سەقز کۆدەبنەوە و داوایشیان لە هەموو چین و توێژەکانی شاری سەقز کردووە کە بەشداری ئەو گردبوونەوە جەماوەرییە ببن.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *