نەغەدە؛ سێ زیندانیی سیاسیی کورد گوازرایەنەوە بەندی ماددە هۆشبەرەکان

ک.م.م.ک:

یەکشەمە 29ی جۆزەردانی 2722ی کوردی، بەپێی ئەو زانییارییەکانی بەدەست کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ زیندانیی سیاسیی کورد بە ناوەکانی “شەفیع محەممەدنژاد، خزر قادری‌ئازەر و ئیسماعیل محەممەدپوور” خەڵکی شاری پیرانشار، بەبێ ئاگاکردنەوەی پێشوەخت و هۆکارێکلە بەندی زیندانییانی سیاسی گوازرایەنەوە بۆ بەندی گیرۆدەبووان مادە هۆشبەرەکان.

شایانی باسە کە ئەو سێ زیندانییە لە ڕێکەوتی 8ی ڕەشەمەی ساڵی 2721دا، بۆ جێبەجێکردنی ماوەی زیندانییەکەیان ڕەوانەی زیندانی حکوومەت لە نەغەدە کرابوون.

پێویستی بە بیرهێنانەوەیە کە شەفیع محەممەدنژاد و خزر قادری ئازەر، ڕێکەوتی 19ی خەزەڵوەر و ئیسماعیل محەممەدپوور ڕێکەوتی 25ی خەزەڵوەری ساڵی 2720ی کوردی، بە بێ نواندنی حوکمی دادوەری دسبەسەر و پاشان لە ڕێکەوتی 30ی بەفرانباری هەمان ساڵ، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئێران لە شاری پیرانشار، بە سەرۆکایەتی دادوەر “عەبدوڵڵا ئاقایی” بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژ حکوومەتی ئێران” بە 5 ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوون.

ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *