ک.م.م.ک:
شەمە ۲۲ـی جۆزەردانی ۲۷۲۲ـی کوردی، هاوڵاتییەک بەناو عەلی بەخش میهرابی ۴۳ ساڵ تەمەن، کوڕی محمد علی و خەڵکی گوندی بازکر سەر بە شاری سەرپێل زەهاو لە پاریزگای کرماشان، لە خانوویەکی چوار نهۆمی خۆی خۆی هەڵدایە خوارەوە و گیانی لەدەست دا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کووردستان گەیشتووە، ناوبراو بەو هۆی کێشەی رۆحییەوە لە ماڵ خوشکی لە خانوویەکی چوارنهۆمی خۆی هەڵدەداتە خوارەوەو بەو هۆیەوە گیانی لەدەست دەدات.
م.ە


