هاوڵاتیەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرا


ک.م.م.ک:
سێشەممە 17ی جۆزەردانی 2722ی کوردی، هاوڵاتیەک بە ناسنامەی سەعدی مەحموودی کوڕی عومەر و خەڵکی پیرانشار لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە نەغەدە بە بارمتەی 500 ملیۆن تمەنی پاش 54 ڕۆژ دەستبەسەرکردن ئازاد کرا.

شایانی باسه کە، سەعدی مەحموودی لەمانگی خاکەلێوەی ئەمساڵدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بەتۆمەتی “لایەنگری یەکێک لەپارتە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران” دەستبەسەر و پاش تێپەڕاندنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە گوازرابووە بۆ گرتووخانەیەکی حکوومەتی ئێران له ورمێ.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *