ئێعدامی زیندانییەک لە زیندانی دیزڵ ئاوای کرماشان

ک.م.م.ک:

هەینی ٢٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی، لە ڕەوتەی شەپۆلە نوێی ئێعدامەکان لە کوردستان، بەرپرسانی جێبەجێکاری حوکمەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە زیندانی ناسراو بە دیزڵ ئاوای کرماشان زیندانییەکیان بە ناونیشانی ئەیووب لوتفی ئێعدام کرد.

بە پێی هەواڵەکە، ئەیووب لوتفی بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە لایەن سیستەمی قەزایی ئێرانەوە بە ئێعدا
مەحکووم کرابوو.

شیاوی باسە کە، ڕۆژێ پێشتر کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هەواڵی تایبەت بە ڕاگواستنی سێ زیندانی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانی لە زیندانی ئێران هەڵکەوتوو لە ورمێ بۆ ژووری تاکەکەسی بڵاو کردبوویەوە کە ڕۆژی هەینی حوکمی ئێعدامی دوو کەس لەوان بە ناوەکانی قلیچ شکووهی و وەحید بێهمەرام جێبەجێ کرا، بەڵام لە چارەنووسی کەسی سێیەم بە ناوی محەممەد ڕەزا قوربانی هەواڵێک بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *