شلێر ئەحمەدی بە بارمتە ئازاد کرا


ک.م.م.ک:
چوارشەمە 18ی جۆزەردانی 2722ی کوردی شلێر ئەحمەدی کچی مستەفا و خەڵکی گوندی قزلقۆپی مەهاباد دوای 84 ڕۆژ دەستبەسەر کردنی کاتی، بە دابینکردنی بارمتە لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ ئازاد کرا.
جێی ئاماژەیه کە ناوبرا لە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ لە گرتووخانەوە گوازرایەوه بۆ بەندی ژنانی زیندانی ناوەندی حکوومەت لە ورمێ.

شلێر ئەحمەدی لە ڕێکەوتی 25ی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو، بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزەئەمنیەکانی ئێرانەوە دەسبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە گوازرایەوە بۆ گرتووخانەیەکی حکوومەت.

ناوبراو لە ماوەی دەسبەسەری دا لە مافی دەسپێگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەل کەسوکاری بێبەری کرا بوو.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *