کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، رۆژی جیهای مافەکانی مرۆڤ لە مرۆڤایەتی و قوربانیانی پێشێل کاریە ماف مرۆڤیەکان پیرۆز دەکات

رۆژی دەی دێسامبر لە لایەن نەتەوە یەکگرتوەکان وەک رۆژی جیهنی مافەکانی مرۆڤ پێناسە کراوە و هەر سالە ئەو رۆژە لە لەیەن ئەو رێکخراوە و تەواوی ناوەند و سازیە کان بە تایبەت ئەو سازیانەی لە بواری مافی مرۆڤ چالاکان بەرز و پیرۆز دەگیرێت و یادی دەکرێتەوە، شەست سال لەمەو بەر لە سالی ١٩٤٨ زایینی کۆمەلەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان ئەو بریارەی پەسەند کرد، دو سال دوایی پەسەند رانی دوا لە تەواو وڵاتانی ئەندام کرا کە جارنامەی گەردونی مافەکانی مرۆڤ پەسەند بکەن، وڵاتانی ئێران، توریا و سوریا یەکەم وڵاتان بوون کە ئەو جارنامەیان ئیمزا کرد . بەڵام دوایی تێپەربووی ٦٩ سال بە دەرچوونی ئەو جارنامەیە، هێشتا بە رێژەیێکی بەرچاو لە سەراسەری جیهان مافەکانی مرۆڤ  پێشێل دەکرێت، بە تایبەت لە لایەن ئەو سێ وڵاتە.

کۆماری ئیسلامی ئێران وەکوو یەکێک لە گەورەترین وڵاتانی جیهان پێاسە دەکرێ ، کە بە ئاشکرا پێشێل کاریە ماف مرۆڤیەکان ئەنجام دەدات،  نایەکسانی، زیندان، ئازار و ئەشکەنجە، لەسێدارەدان، هەلاواردنی رەگەزی، نەتەوی و ئایینی و هتد پێشێلکاری گەلیکن کە ئەو وڵاتە دەرحەق بە مرۆڤایەتی بە رۆژانە ئەنجامیان دەدات، ئەو وڵاتە وەک یەکەم وڵاتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ پێناسە دەکرێت. دوابەدوایی سازانی ئەتۆمی نێوان ئێران وڵاتانی رۆژئاوا مەزندە دەکرا کە ئێران لە بواری ناوخۆ و مافەکانی مرۆڤ چاکسازی بکات، بەلام زوو دەرکەوت کە ئەو خوێندنەوەیە هەلەیە و وڵاتان و رێکخراوە جیهانیەکان بە هەلەدا رۆیشتوون، بە تایبەت کە حومەتی ئێران ئەو هەڵەی قۆزتەوە بۆ سەرکووتی زیاتری گەلان لە ناوخۆیی سنوورەکانی ئێستایی ئێران و بگرە لە دەرەوە و ناوچەی رۆژهەلاتی ناوین.

پێشێلکاری مافی مرۆڤ و زۆرداری کۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتۆتە ئاستێ کە زۆرێک لە خەلک بە تایبەتی گەلنی کورد، ئازەری، عەرەب و … رووی هاندەرن و دەرچوون لە ئێران دەگرنە پێش.

کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان وەک سازیەکی پێشرۆیی مافەکانی مرۆڤ بۆ پاراستنی مافی مرۆڤەکان وێرای بەرز و پیرۆز راگرتنی ئەو رۆژە و پیرۆزبایی لە تەواوی چالاکانی مافەکانی مرۆڤ، زیندنیانی سیاسی ، قوربانیانی پێشێڵکاریە ماف مرۆڤیەکان، بە تایبەتی گەلی کوردستان، داوا دەکات کە نەتەوە یەکگرتوەکان، وڵاتانی ئەندام، سازیی و رێکخراوە  سیاسی ، مەدەنی و ماف مرۆڤیەان گووشاری زیاتر بۆ ئێران بێنن کە پابەند بەێت بە جارنامەی مافی مرۆڤ و مافی گەلان و کەسان بپارێزێت.

کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان