هێزە ئەمنییەکانی ئێران هاوڵاتیەکی بۆکانی دەستبەسەر دەکەن

ک.م.م.ک:
سێشەممە 17ی خەزەڵوەری2722ی کوردی،واحید حەمزە، هاوڵاتیەکی گوندی (سەراۆقامیش)ی سەر بە بۆکان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.


جێگای ئاماژەیە، کە ناوبراو بەبێ نواندنی هیچ فەرمانێکی دادوەری دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

جگەلەوەش، سەرەڕای هەوڵێکی زۆر لەلایەن بنەماڵەی ئەو دەستبەسەرکراوە هیچ ئەنجامێک لەمەڕ چارەنووسی ناوبراو بەدەست نەکەوتووە.

واحید حەمزە خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.
پێویستی بەبیرهێناوەیە کە ئەم هاوڵاتییە لە ڕێبەندانی 2721یش بۆ ماوەی دوو هەفتە دەسبەسەر کراوە.


تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لەمەڕ ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ناوبراو کراوە و جارەنووسی، هیچ زانییارییەک بەدەستەوە نییە.
ع. س

Leave a Reply

%d bloggers like this: