کوژرانی دوو کۆڵبەر بە هۆی کەوتنەخوار لە بەرزایی

ک.م.م.ک:

سێشەممە ١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی، کەوتنە خوارەوەی دوو کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی تەتە سەر بە هەورامان، مردنی هەردوویانی لێکەوتەوە.

محەممەد ئەڵماسی و عوسمان ڕەشیدی ئەو دوو کۆڵبەرەن کە بە هۆی کەوتنەخوار لە بەرزاییەکانی تەتە گیانی خۆیان لە دەست داوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەم دوو کۆڵبەرە خەڵکی دروکیە و دزڵی سەر بە مەریوانن کە لە کاتێکدا سواری ماشێن بە مەبەستی گەڕاندنەوەی هێسرەکانیان بۆ سنوور دەچوون، لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کرانە ئامانج.

تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە هۆی هەڵدێری ماشێنەکە بۆ ناە خەرەند و کوژرانی ئەو دوو کۆڵبەرەی لێکەوتەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *