ک.م.م.ک:
ژنەزیندانی سیاسی پەروین عەبدوڵڵا پەناه کە زیاتر لە 40 ڕۆژە دەستبەسەرکراوە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکومەتی ئێرانەوە لە بانە دەستبەسەرکرا و گوازرایەوە بۆ گرتووخانەی ئەم دەزگایە.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، خاتوو عەبدوڵڵاپەناه لە بەشی قەرەنتینەی ناوەندی چاکسازی ئێران لە سنە ڕاگیڕاوە و لێپرسینەوەکانی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە سنە ئەنجام دەدرێت.
جێگای باسە کە ناوبراو لەم ماوەیە دا، لە مافی دەسپێگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە بێبەری کراوە.
جێی ئامەژەیە که پەروین عەبدوڵڵاپەناه سێشەممە 6ی جۆزەردانی 2722 دا له گەڵ حەوت چالاکوانی کرێکاری و مەدەنی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێرانەوه دەستبەسەر کرابوو.
ع. س