خالید سەیف پەناهی سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا

ک.م.م.ک:
سێشەممە 10ی جۆزەردانی 2722ی کوردی، خالید سەیف پەناهی کوڕی ئەحمەد و خەڵکی سنە، لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لەو شارە بە سەرۆکایەتی دادوەر حسێن سەعیدی، بە سێ مانگ و ڕۆژێک زیندانی تەعلیقی بۆ ماوەی دوو ساڵ زیندانی سزا درا.

بەپێی زانیارییەکان، دادگای ئینقلابی ئێران ئەو هاوڵاتییەی بەهۆی ئەوەی کە وێنەیەکی براکەی حامد سێیف پەناهییانی لە ڵاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا
بڵاوکردۆتەوە، بە سێ مانگ زیندانی تەعلیقی سزا دراوە.
جێگای وەبیرهێناوەیە کە دادگاییکردنی بەڕێز سەیف پەناهی ڕۆژی چوارشەممە 28ی گولان لە لقی یەکی دادگای ئینقلاب بەڕێوەچوو و ڕۆژی پێنجشەممە 5ی جۆزەردان بڕیاری دادگا پێی ڕاگەیەندراوە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *