بریندار کردنی کۆڵبەران لەسەر هێڵی سنووری نەوسوود بەردەوامە

ک.م.م.ک:
شەممە 7ی جۆزەردانی 2722ی کوردی، کولبەرێک بە ناسنامەی، جەواد باباخانی تەمەن 30 ساڵ و دانیشتووی گوندی قۆری قەڵا-ی سەر بە پارێزگای ڕەوانسەر. دوای ڕاوەدوونانی پاسەوانانی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە بەرزاییەکانەوە کەوتووە خوارەوە.

جێی ئاماژەیه که ناوبراو له ئاکامی کەوتنەوەی خوارێ لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود دا بریندار بووە و ڕەوانەی یەکێک لە ناوەندە پزیشکییەکانی شاری پاوە کراوە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *