شنۆ: هاوڵاتییەک بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان کرا

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی فەرهاد مەعرووفی خەڵکی گوندی عەلی ئاوا سەر بە شاری شنۆ، پاش بانگهێشتی بۆ بەشی جێبەجێکاری حوکمەکانی دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئێران لە هەمان شار ڕاگوازرا.

شیاوی باسە کە، ناوبراو لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئێران لە شنۆ بە سەرۆکایەتی دادوەر ڕەزایی بە تۆمەتی ئەندامەتی و هاریکاری حیزبێکی کوردی ئوپوزیسیۆنی حکوومەتی ئێران بە سێ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.


حوکمی دیاریکراو لە هەشتی خاکەلێوەی ئەمساڵ بە ناوبراو ڕاگەیەندرا و ئەم حوکمە پاش پشتڕاست کردنەوەی بۆ ٢٧ مانگ زیندان داشکا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *