لێدان و هەڕەشەی کوشتنی کۆڵبەران لە لایەن هێزە سنوورییەکانی ئێرانەوە لە سنووری سوومار

ک.م.م.ک:

یەکشەممە یەکی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە سنوورییەکانی ئێران لە سنووری سوومار سەر بە شاری گیلانغەربی ئیلام، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی بروومەند یووسفی ٤٢ساڵ تەمەن و ئەکبەر شەفیعی ٣٦ساڵ تەمەن، هێرش کرایە سەریان و لێیان دراو و هەڕەشەی مردنیان لێکرا.

بە پێی هەواڵەکە، دوو کەس لە پلەدارانی هێزە چەکدارەکانی سنووری ئێران بە ناوەکانی سەروان باقلی و پلەدارێکی دیکە بە ناوی شاهین تاهیری وێڕای کوتەک و لێدانی دوو کۆڵبەری ناولێبراو، کە کۆڵەکەشیان مریشکی سەهۆڵ کراو و برینج بووە دەستی بەسەردا گیراو و هەڕەشەی مردنیشیان لێکردوون.
هەر بەم پێیەو بە کوتەی کۆڵبەرەکان: شاهین تاهیری کوتوویە کە پێشووتر ٥ کۆڵبەری بە تەقەی ڕاستەوخۆ لە دەڤەری سنووری بانە کوشتووە و هەنووکە ترسێکی لە کوشتنی ئەم دوو کۆڵبەرە لێدراوە نییە.

شیاوی باسە کە، ئەم دوو کۆڵبەرە پاش ئەوەی کۆڵەکانیان دەستی بەسەردا گیرا، لەلایەن ئەو دوو پلەدارەوە بۆ دادگای حکوومەتی ئێران گوازرانەوە و پاش لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بە دانانی بارمتە ئازاد کران.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *