ک.م.م.ک:
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی گوڵانی ٢٧٢٢ی کوردی، لاوێکی کورد بە ناونیشانی قاسم حەیدەری، ٢٣ساڵ تەمەن، کوڕی عەلی و خەڵکی شاری ئاودانانی ئیلام و دانیشتووی قەرچەکی تاران، لە لایەن چەندد کەسێکی بەڕەگەز تورکەوە کوژرا.
بە پێی هەواڵەکە، ئەم کەسانە دەبێت بە دەمەقاڵێیان و پاشان بە چەقۆ هێرش دەکەنە سەر ئەو لاوە کوردە و لە بینایەکی سێ نهۆمەوە فڕێی دەدەنە خوارەوە و گیان لە دەست دەدات.
دەکوترێ پاش ڕووداوەکە، بکوژەکان دەستبەجێ دەستبەسەر دەکرێن و ڕۆژی هەینی ئازاد دەکرێن و بنەماڵەی ئەو هاوڵاتییە کوردە ڕۆژی شەممە ٣١ی گوڵان، تەرمی کوڕەکەیان دەبەنە بەر دادگوستەری قەرچەک و کۆبوونەوەی ناڕەزایی دەردەبڕن و خوازیاری سزای بکوژان و ڕوون بوونەوەی باروودۆخە بن، بەڵام تا ئێستە هیچ وڵاميکیان نەدراوەتەوە و تەنانەت بکوژان لە ماوەی کەمتر لە ٢٤کاتژمێر و بە زەبری پارە ئازاد کراون.
ق.ش