ڕاگواستنی هاوڵاتییەک بۆ زیندان

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی گوندی گڕگاوێ سەر بە شاری شنۆ بە ناونیشانی یووسف ئەمینیی، ٥٢ساڵ تەمەن، بۆ جێبەجێ کردنی زیندانییەکەی بۆ زیندانی ئێران لەو شارە ڕاگوازرا.

بە پێی هەواڵەکە، یووسف ئەمینی ڕێکەوتی ٧ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی، لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئیسلامی ئێرانەوە لە شنۆ بە سەرۆکایەتی دادوەر ڕەزایی بە تۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران بە ٢ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

شیاوی باسە کە، ئەو حوکمە مانگێک دواتر و ڕۆژی٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، بە شێوەی فەرمی پێی ڕاگەیەندرا و پاش پەسندکردنی ئەو حوکمە لە لایەن ناوبراوەوە، حوکمەکە بۆ ١٨ مانگ زیندان داشکـــا.

جێی بیرهانینە کە، یووسف ئەمینی ڕێکەوتی چواری ڕێبەندانی ٢٧٢١ی کوردی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر و پاش تێپەڕاندنی خولی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتەی ١٥٠ملوێن تمەنی تا ڕێکەوتی دەنگی دادگا ئازاد کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *