دایک و کچی دەسبەسەرکراوی مەریوانی ئازاد کران

ک.م.م.ک:

پێنجشەمە 29ی گولانی 2722ی کوردی، دایکێک بە ناسنامەی (کەژان سەمەدی) تەمەن 40 ساڵ و شیلان ئومێدی کچی 18 ساڵانەکەی، کە لە کۆتایەکانی مانگی خاکەلێوە لە سنووری شاری بانە لەگەڵ سێ هاوڵاتی دیکە کە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەرکرابوون، ئازاد کران.

جێی باسە کە، ناسنامەی ئەو سێ شارۆمەندەی دەسبەسەرکراوانەی تر بریتین لە: عەلی سەحرایی، دانیشتوانی کرماشان، ووریا موئەیەد، دانیشتوانی سنە و نەوزاد کەریمی دانیشتوانی مەریوان، تا ئێستا لە گرتووخانە دا ژێر چاودێریدان.

هەر ووها جێگای بە بیرهێنانەوەیە کە کەژان سەمەدی و کچەکەی بۆ ماوەی یەک مانگ دەسبەسەر بوون و لە ماوەی ئەو مانگە دا، لە مافی دەسپێگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەل کەسوکار و بنەماڵە بێبەری بوون.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *