کوتەک و لێدانی کۆڵبەرێک تەمەن 17 ساڵ لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:
شەممە 31ی گولانی 2722ی کوردی، سینا مەعروفی تەمەن 17 ساڵ خەڵکی بانە لەلایەن هێزەکانی هەنگی سنووری ئێرانەوە لێیدرا و بە سەختی لە سەری بریندار بووە.


بەپێی راپۆرتەکە، لە سنووری کیلەی سەربە بانە، لە لایەن هێزەکانی هەنگی سنووری ئێران هێرش کراوەتە سەر ناوبراو.

بە وتەی شایەتحاڵان و دانیشتوانی ناوچەکە، هێزە چەکدارەکانی ئێران بە قونداقی کڵاشینکۆف چەند گورزێکیان لە سەری مێردمنداڵەکە داوە و بە سەختی برینداریان کردووە.


ئەو کاسبکارە مێردمناڵە گوازراوەتەوە بۆ ناوەندی پزیشکی بۆ چارەسەرکردن.

ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *