مەریوان؛ هێرشی سەلەفییەکانی گرێدراوی ئیتلاعات و سپا بۆ سەر چەندد هاوڵاتی

ک.م.م.ک:

ئێوارەی پێنجشەممە ٢٩ی گوڵانی ٢٧٢٢ی کوردی، کۆمەڵێک لە سەلەفییە توندڕەوەکانی گرێدداوی ئیتلاعات و سپای پاسدارانی ئێران هێرشیان کردە سەر چەندد هاوڵاتی مەدەنی و برینداربوونی چەندد گەنجی لێکەوتەوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، لەم پەلامارە لە پێشدا گەڵاڵە کراوەدا کە لە نێزیک سێ ڕیانی گوێزە کوێرە بۆ شمشێر هاتە ئاراوە سێ کەس بە ناوەکانی ئەفشین ئاقایی، تەحسین فەرەجی و دلێر عەلی ڕەمایی بریندار بوون کە هەر سێکیان بۆ ناوەندی دەرمانی شاری مەریوان ڕاگوازراون و لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدان.

شیاوی باسە کە سەرەڕای ڕەخنە و ناڕەزایەتی هاوڵاتیان و چالاکانی مەدەنی بەرانبەر بەم سەلەفییە تونڕەوانسی لە لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە کوردستان پشتیوانی دەکرێن، دەست و پێوەندییە حکوومییەکانی و ئۆرگانە بەرپرسیارەکان، وێڕای دەکارگرتن و چەکدارکردنی ئەم کەسانە بە چەکی سارد و گەرم و هەروەها پشتیوانی قەزایی، لە چوارچێوەی سەرکوت و تۆقاندنی هاوڵاتیان لە شارە جۆراوجۆرەکانی کوردستان کەڵکیان لێوەر دەگرن و وڵامی داواکارییەکانی خەڵک نادەنەوە.

جێی سەرنجە کە حکوومەتی کۆماری ئیسلامی بۆ خۆی پەڕو باڵیان پێدەدات و داڵدەیان دەدا و پلانیان بۆ دادەڕێژێ و دەیهەوێ بەم تەرزە هەم ئاژاوە و ناکۆکی بخاتە نيو ماڵی کوردەوەو هەمیش بە جێی کەڵک وەرگرتن لە هێزەکانی خۆی، لەم کەسانە کە بۆ خۆیان خەڵکی ناوچەکەن و تۆقاندن و دڵەڕاوکێ بخاتە کۆمەڵگای کوردییەوە و ئامانجە قیزەونەکانی خۆی دەستەبەر بکات.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *