7 ئەندامی کەمپینەکەی ژیانەوەی کوردستان بە 7ساڵ زیندان سزادران

ک.م.م.ک:
پێنجشەممە 29ی گولانی 2722ی کوردی، بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە دەستی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان گەییشتوە، دادگای ئینقلابی ئێران لە سنە، حەوت ئەندامی هەڵمەتی (کەمپینی) ژیانەوەی کوردستان بە ناوەکانی “مەرزیە مۆراد وەیسی، سیروان عەبدوڵایی، عەتاوڵا ڕەزاڕەبابی، مەهدی سەیفی، فەردین ڕەحیمی، قانع خاتری و عەلی ئەڵاوەیسی” بەتۆمەتی “پروپاگەندەی دژ بەدەوڵەت، هاوکاری لەگەڵ یەکێک لەپارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی حکوومەتی ئێران و پێکهێنانی هەڵمەتی ژیانەوەی کوردستان” بە گشتی سزای 14 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاندن.

بەپێی ئەو سزایەی کە بۆ ئەو حەوت چالاکوانەی کۆمەڵگەی مەدەنی دەرکراوە، مەرزیە مۆراد وەیسی، سیروان عەبدوڵایی، مەهدی سەیفی، فەردین ڕەحیمی، قانع خاتری، عەلی ئەڵاوەیسی هەریەکە بە 2 ساڵ زیندانی تەعزیری و هەروەها عەتاوڵا ڕەزاڕەبابیش سزای دوو ساڵ زیندانیکردنی تەعلیقی بەسەردا سەپێنراوە.

جێی باسە کە هێزە ئەمنییەکانی ئێران لەمانگی گولانی ساڵی ڕابردوودا، ئەم حەوت ئەندامەی هەڵمەتی ژیانەوەیان دەستبەسەر و بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازادیان کردن.
ع. س

Leave a Reply

%d bloggers like this: