بانگهێشتی چالاکێکی پیشەیی مامۆستایانی مەریوان بۆ دادگا

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دادگای ئینقلابی ئێران لە بانگهێشت نامەیەکدا بۆ سەلاح ئازادی ئەندامی پیشەیی مامۆستایان، داوای لێکراوە ناوبراو دەبێ کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی ڕۆژی ١١ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی، لە دادگا ئامادە بێت.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ڕۆژی شەممە ٢٧ی خاکەلێوەیش، سەلاح ئازادی بۆ بەرگری لە تۆمەتە ساختەییانەی پەیوەستی کرابوون لە لقی یەکی لێپرسینەوەی دادگای ئینقلابی ئێران لە مەریوان ئامادە بوو و لە دوایی لێپرسینەوە بە دانانی کەفالەت تا بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرابوو.

شیاوی باسە کە ئەم چالاکەی پیشەیی مامۆستایان بە تۆمەتگەلی” پڕوپاگەندە دژی سیستەمی کۆماری ئیسلامی ئێران، شێواندنی بیروڕای گشتی، لایەنگری لە حیزبە کوردییەکان لە ڕێی دانانی فیلم و وێنە، بانگهێشتی دادگای ئینقلابی ئێران لە مەریوان کرا و بە پێی ئەو ئاگانامەیەی پێی گەیشتبوو، دەبێ کاتژمێر ١٠ی سەرلە بەیانی ١١ی جۆزەردان لە دادگا ئامادە بێت.

جێی بیرهێنانەوەیە ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی خاکەلێوە، سەلاح ئازادی بانگهێشتی پۆلیسی فەتاـی ئێران لە مەریوان کرا و پاش لێپرسینەوە دەستیان بەسەر موبایلەکەیدا گرت و دۆسیەکەی بۆ لقی یەکی لێپرسینەوەی دادگای ئینقلابی ئێران لە مەریوان نێردرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *