مێردمناڵێک 14 ساڵان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ک.م.م.ک:
پێنجشەممە 22ی گولانی 2722کوردی، مێردمناڵێک 14ساڵان بە ناسنامەی شیلان جەهانگیری کچی رەزا و دانیشتووی شارۆچکەی کۆتۆلی (قطور) سەر بە شاری خوی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ناوبراو لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە هەوڵی خۆکوشتنی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری خۆکوشتنی ئەو کچە گەنجە لەبەردەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *