گواستنەوی کاوان بامی بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە کرماشان

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٢١ی گوڵانی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی کاوان بامی ١٩ساڵ تەمەن کوڕی سمایل خەڵکی مەریوان کە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی دژبەری دەسەڵات دەستبەسەر کرابوە بۆ زیندانی دیزەڵ ئاوای حکوومەتی ئێران لە کرماشان ڕاگوزرا.

جێی باسە کە کاوان بامی خاکەلێوەی ئەمساڵ پاش گەڕانەوە لە باشووری کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کرابوە.

شیاوی باسە کە ناوبراو لە کاتی دەستبەسەریدا لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵە بێبەری بووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *