ک.م.م.ک:
لە ڕۆژانی ڕابردوو زیندانی سیاسیی عەلی عەزیز زادە خەڵکی شاری بۆکان لە زیندانی حکوومەتی ئێران لەو شارە مۆڵەتی پشووی پێدرا.
بە پێی هەواڵەکە، ناوبراو لە ڕێبەندانی ساڵی ڕابردووەوە سەرقاڵی تێپەڕاندنی حوکمی ٢٧ مانگەی زیندانییەکەیەتی.
شیاوی باسە کە عەلی عەزیز زادە لە بەفرانباری ساڵی ڕابردووەوە لە لایەن دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لە بۆکان بە تۆمەتی پێوەندیدار بە حیزبە کوردییەکانی دژبەری دەسەڵاتی ئێران، بە هەژماری سەردەمی دەستبەسەری سەرجەم ٢٧مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا و ڕێبەندانی ٢٧٢١ی کوردی، بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی ڕەوانە زیندان کرا.
جێی بیرهێنانەوەیە کە ناوبراو ڕێکەوتی ٦ی گەلاوێژی ٢٧٢١ی کوردی، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێرانەوە لە شاری بۆکان دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگا، ئازاد کرا.
ق.ش