موراد مورادی و شەفیع محەممەد نەژاد دوای پشوو(مرخسی) گەڕانەوە بۆ زیندان

ک.م.م.ک:
بەگوێرەی ناوەندی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، موراد مورادی و شەفیع محەمەد نەژاد، دوو زیندانی سیاسی کە لە زیندانەوە چووبوون مرەخەسی، بە کۆتایی هاتنی مرەخەسییەکەیان گەڕانەوە بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە نەغدە.


جێی باسە، که ئەو دوو زیندانیه سیاسیه له 11ی ئەمساڵدا چووبوون مرەخەسی.

موراد مورادی لە مانگی پووشپەری 2720 کوردی دا لە سێ ڕێیانی “جەلدیان”ی سەر بە پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا بوو و پاش چەندد ڕۆژ، بە دابینکردنی بامتەی 200 ملوێن تمەنی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێرانەوە لەم شارە ئازاد کراوە.

پاشان لە پاییزی 2721دا بە تۆمەتی ئەندامێتی لە پارتێکی کوردی دژ بە حکوومەتی ئێران لە لایەن دادگای ئینقلابەوە، سزای سێ ساڵ و شەش مانگ و یەک ڕۆژ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

سزاکە کەمکرایەوە بۆ 2 ساڵ و 2 مانگ و 15 ڕۆژ زیندانیکردن دوای تەسلیم بوون بە حوکمەکە.

هەروەها شەفیع محەمەد نەژاد لە 19ی خەزەڵوەری 2720دا لە پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و پاش ماوەیەک بە بارمتە ئازاد کراوە.

ناوبراو لە مانگی بەفرانباری هەمان ساڵ لە لایەن دادگای ئینقلابی ئێرانەوە لە پیرانشار بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە لایەنە کوردستانییەکانی دژ بە حکوومەتی ئێران” سزای پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێنرا بوو.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *