دۆزێنەوەی تەرمی کۆڵبەرێک پاش ۱۱۴ رۆژ

ک.م.م.ک:
هەینی 17ی گولانی 2722ی کوردی، دوای 114 ڕۆژ لە گەڕان، تەرمی کۆڵبەرێک بە ناسنامەی بەرزان مەهینی کوڕی شەوکەت و خەڵکی گوندی باوان-ی دەڤەری سەر بە مەرگەوەری سەر بە ورمێ دۆزرایەوە کە ماوەی 114 ڕۆژە لە بەرزاییەکانی سنووری نێوان گوندی گەڵیشم- ی باکووری کوردستان و ورمی لە ژێر بەرف و ڕەنی دا بێسەروشوێن بوو.

جێی باسە که بەرزان مهینی یەکێک لەو سێ کۆڵبەرانەیە که له 23ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو لە کاتی کۆلبەریدا لە ژێر بەفر دا بێسەروشوێن ببوون.

شایانی ووتنە کە تەرمی بارزان مەهینی گوازرایەوە بۆ نەخۆشخەنەی شارۆچکەی شەمزینان لە باکووری کوردستان و بەپێی زانییارییەکانی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزە جەماوەرییەکان بەردەوامن لە گەڕان بەدوای تەرمی بەهلول سەیدانی فەرد و ئەسعەدی سەیدانی فەرد دوو کۆڵبەری دیکە کە تا ئێستا بێسەروشوێنن.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *