کوژرانی کاسبکارێکی کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سەر لە بەیانی٣ی گوڵانی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە چەکدارەکانی ئێران ماشێنی کاسبکارێکی کوردیان لە ڕێگای زەنجان بە شیمانەی ئەوەی هەڵگری کەلووپەلی قاچاخە، ڕاستەوخۆ دایە بەر تەقە و بەم هۆیەوە ماشێنەکە هەڵدێرا.

بە پێی هەواڵەکە، بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران شۆفیری ماشێنەکە کوژراو و هاوژینەکەیشی بریندار کرا.

ناونیشانی ئەم کاسبکارە گیان بەخت کردووە، سیروان شامیرزایی ٣٥ساڵ تەمەن و خەڵکی سنەــیە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕووداوەکە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی کوتووە: سیراون لە ڕێگەی زەنجان لە گەڵ هاوژینەکەی هیچ بارێکیان پێ نەبووە و بە بێ ئاگادار کردنەوە لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە دەسڕێژی لێکراوە.

سەرچاوەکە لە درێژەدا کوتی، سیروان بە هۆی بەرکەوتنی فیشەک دەمودەس گیانی بەخت کردووە و خێزانەکەیشی بریندار بووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، پێگەیەنەرە دەوڵەتییەکانی ئێران لە ڕووماڵ کردنی ئەم هەواڵە خۆیان بواردووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *