ک.م.م.ک:
دووشەممە ١٢ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ی کوردی، دۆسیەی٩ کەس لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان( سەقز و زێویە) بە بۆنەی بەشداری لە گردبوونەوەی ڕۆژی کرێکار(ڕۆژی یەکشەممە ١١ی گوڵان) ڕەوانەی دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران سەقز کرا.
ناونیشانی ئەم ٩ کەسە بەم شێوەی خوارەوەیە؛
١.ئاوات ڕەزەوی
٢. لەیلا عینایەت زادە
٣. تاهیر حامیدی
٤. زاهیر قادرزادە
٥. ئامانج ئەمینی
٦. عەزیز مەرزی
٧. ئەحمەد قادری
٨. خالید عەبدوڵڵایی
٩. سلێمان عەبدی
جێی سەرنجە کەئەم کەسانە ڕۆژی شەممە بۆ پۆلیسی ئەمنییەتی ئێران لە سەقز بانگهێشت و هەڕەشەیان لێکرابوو کە لە ئەگەری بەشداری لە گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕین لە ڕۆژی کرێکار دۆسیەکەیان بۆ دادگای ئینقلاب دەنێردرێ.
شیاوی باسە کە هیچ زانیارییەک لەمەڕ چۆنیەتی ئەو تۆمەتانە دراوەتە پاڵی ئەم ٩ چالاکەی پیشەیی مامۆستایان بەدەستەوە نییە.
ق.ش