هێرشی هێزە ئەمینییەکان وە دەست بە سەر کەردنی مامۆستایان له شاری مەریوان

ک.م.م.ک:
یەکشەممە 11ی گوڵانی 2722ی کوردی، لە گردبوونەوەیەکی مامۆستایانی شاری مەریوان لە بەردەم فەرمانگەی پەروەردە که بەبۆنەی 11ی گوڵان ڕێکخرابوو، هێزە ئەمنییەکانی ئێران هێرشیان کردە سەر مامۆستایان و دوایی لێدان لە مامۆستایان، چەند مامۆستایان دەستبەسەر کرد.

جێگای ئاماژەیە کە هێزەکانی حکومەتی ئێران، چەند کەس لە مامۆستایانی بەشدار لە خۆپەشاندانەکەیان خستە بەر هێرشی توندی باتوم و شۆکێکی کارەبایی.
ئارام قادری، ئەرکان زایب، خاتوو سەعدی، ئومید رەشیدی، موبارەک شاهی، تەحسین مستەفا ، ساڵح حەبیبی، شەعبان محەممەدی، جەبار دوستی، مەهدی تەفسیری و چەند مامۆستایەکی تر بە توندی رووبەڕووی لێدان بوونەوە و شەعبان محەممەدی، ئەسکەندەر مورادی ومەسعود نیکخەف سێ مامۆستان کە دەستبەسەر کراون.
ا.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *