کوژران و برینداربوونی ٦ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکووموتی ئێران

ک.م.م.ک:

شەممە ١٠ی گوڵانی ٢٧٢٢ی کوردی، لە ناوچەی سنووری نەوسوود بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەتی ئێران ٥ کۆڵبەر برینداربوون و کۆڵبەرێکیش کوژرا.

شیاوی باسە کە ناونیشانی ئەم کۆڵبەرە کوژراوە سەفەر سوبحانی کوڕی حەیدەر خەڵکی گوندی دوریسان سەر بە شاری پاوەــ یە.

جێی سەرنجە کە تا ئێستە تەنیا ناونیشانی دوو کۆڵبەری برینداربوو ئاشکرا کراوە کە بەم شێوەی خوارەوەیە

مەتین حامدی و فەرشید قادری زادە خەڵکی گوندی دشە سەر بە شاری پاوە ــ ن.

شایەنی باسە، سەفەر سوبحانی خێزاندارە و باوکی دوو منداڵە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *