تەقینەوەی مین لە ورمێ بریندارێکی لێکەوتەوە

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، چوارشەممە ٧ی گوڵانی ٢٧٢٢ی کوردی، مێرمنداڵێکی ١٨ ساڵ تەمەن بە ناونیشانی حەبیب حاتەمی سینا ئابادی کوڕی جەلال و خەڵکی گوندی کووران سەر بە ناوچەی سۆمای برادۆستی ورمێ لە کاتی لەوەڕاندی ئاژەڵ لە دەورووبەری گوندەکانی نەوجەوان و ئەخیان، بە هۆی تەقینەوەی مین بە گرانی بریندار بوو.

بە گوێرەی هەواڵەکە، دۆخی جەستەیی ئەم مێرمنداڵە ناجێگیر ڕاگەیەندراوە و بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەیەک لە ورمێ ڕاگوازراوە.

لە لایەکی دیکەوە، یەکشەممە ٤ی گوڵان، سەربازێک بە ناونیشانی عادڵ قوربانی خەڵکی شاری ماکۆ بە هۆی تەقینەوەی مین لە پادگانی لەشکەری ٢٨ گیانی بەخت کرد.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *