کامێران: مردنی زیندانییەک لە زیندانی ئێران دا

ک.م.م.ک:

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بەدەستی گەیشتووە، ڕۆژی هەینی 2ی گولانی 2722ی کوردی، بەندکراوێک بە ناسنامەی سەواد ئەلیاسی لە زیندانی حکومەتی ئێران لە شاری کامێران بەهۆی بێبەش بوونی لە خزمەتەکانی پزیشکییەوە گیانی لەدەستداوە.

بەپێی راپۆرتەکە، ئەو زیندانییە کە مێژینەی نەخۆشیی جەڵتەی دڵ هەبووە، بەیانی ڕۆژی هەینی بەهۆی خراپی باری جەستەییەوە گوازرایەوە بۆ بێهداری زیندانەکە، بەڵام لە بێهدارییەکەدا تەنها دەرزی ئازاری پێدراوە و دوای سێ کاتژمێر گیانی لەدەستداوە.

جێی ئاماژەپێکردنەکه سەواد ئەلیاسی بەتۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەرەکانەوە لە زینداندایە.
ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *