ئازاد کردنی هاوڵاتیەک بە دانانی بارمتە لە زیندان

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە 1ی گولانی 2722ی کوردی، هاوڵاتییەکی بەناوی ئارەش مینبەری کوڕی حسێن و خەڵکی گوندی نیەر-ی سەر بە سنە تا کۆتایی قۆناخەکانی لێپرسینەوە بە بارمتەی 800 ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازادکرا.

جێگای ئاماژەیە، کە ناوبراو لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوودا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە ماڵی تایبەتی خۆی لەگەڵ چەند هاوڵاتیەکی دیکە بە ناوەکانی زانیار مینبەری و سەیوان مینبەری و میلاد مینبەری دەستبەسەر و گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتووخانەی ئێران لە سنە.


ئارەش مینبەری دوای تەواوبوونی پرۆسەی لێپرسینەوە گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەمان شار و لەکاتی دەستبەسەری دا لە دەسپێگەیشتن بە پارێزەر و سەردانیکردنی کەسووکارەکەی بێبەری کراوە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *