کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ئێران لە نەوسوود بریندار کرا

ک.م.م.ک:
سێشەممە 30ی خاکەلێوەی 2722ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی ئارەش نووری کوری بەهرام و خەڵکی گوندی کلاش نهین و دانشتووی شاری جوانڕۆ دوای ئەوەی هێزە سەربازییەکانی ئێران ڕاستەوخۆ لە بەرزاییەکانی نەوسوود تەقەیان لێکردووە و بە سەختی بریندار بوو.

جێگای ئاماژەیە، کە هێزە سەربازییەکانی ئێران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت تەقەیان لە گروپێک لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا ناوبراو لە سەری دا بە سەختی بریندار بووە.

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە و ڤیدیۆیەک کە کۆڵبەرنیوز بڵاوی کردۆتەوە، دۆخی ئارش نوری بە ناڵەبار ڕاگەیەندراوە و بەهۆی سەختیی ئەم ناوچەیە، لەکاتی گواستنەوەی ناوبراو لەسنوورەکەوە بۆ نەخۆشخانە، لەبەشێک لەڕێگاکە دا بە هەلیکۆپتەر هەڵگیراوە.

شایانی باسە کە ئەم کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزێشکی رەوانەی نەخۆشخانەی تالقانی کرماشان کراوە و دۆخی تەندروستیی ناڵەبارە.

جێی بیرهێنانەوەیە، ڕۆژی دووشەممە 29ی خاکەلێوە، کۆڵبەرێک بە ناوی سلێمان ئیبراهیم زادە تەمەن 37 ساڵ و خەڵکی گوندی بنەخلۆف-ی سەر بە سەردەشت بەهۆی تەقەی سەربازەکانی ئێرانەوە لە سنووری بێتوش گیانی لەدەستداوە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *