ک.م.م.ک:
دووشەممە ٢٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناونیشانی سلێمان ئیبراهیم زادە تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی گوندی بنوخلف سەر بە شاری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی ئێران لە سنووری بیتۆش کوژرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزە سنوورییەکانی هەنگی سنووری ئێران جێگر لە سنووری بیتۆشی سەردەشت بە بێ هۆشداری پێدان و سەربەخۆ لە تەقە کردن بەرەو گرووپێک کۆڵبەر کە لە هێڵی سنووری تێدەپەڕین تەقەیان لێکردن و لە ئەنجامدا کۆڵبەری ناوبراو فیشەکی بەرکەوت و گیانی خۆی لە دەست دا.
شیاوی باسە کە، سلێمان ئیبراهیم زادە خێزاندار و باوکی منداڵێکی تەمەن خوارە.
ق.ش