بۆکان؛ دەسبەسەرکردن و لێپرسینەوە لە هاوڵاتییەکی لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە

ک.م.م.ک:
بەپێی زانییارییەکانی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان٫ ڕۆژی شەممە 27ی خاکەلێوەی 2722ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ئێران٫ هاوڵاتیەک بە ناوی خالیدی حاجی ڕەسوڵیپوور خەڵکی بۆکان ـیان لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەر کردووە و دوای چەند کاتژمێرێک لەلێپرسینەوە، ناوبراو لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لەو شارە ئازادکراوە.

بەپێی راپۆرتەکە، هێزە ئەمنییەکان دوای دەسبەسەرکردنی، ماڵی ناوبراویان پشکنیوە.

جێگەی ئاماژەیە کە، تا کاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، لەبارەی هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی سەر ئەو هاوڵاتییە هیچ زانیارییەکی ورد لەبەردەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *