ک.م.م.ک:
شەممە ٢٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی توورەج کەریمی ٣٠ساڵ تەمەن و خەڵکی شمشێر سەر بە شاری پاوە و نەبی ئەسەدی خەڵکی جوانڕۆ بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری ئێران لە نەوسوو سەر بە پاوە بریندا کراون.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراوان لە کاتی کۆڵبەری کراونەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆ و هێزە حکوومییەکان بە چەکی ڕاو تەقەیان لێکردوون و ئەم کۆڵبەرانە لە بەشی سەر، پشت و مل دا بریندار بوون.
ئەم کۆڵبەرانە بۆ چارەسەری بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە.
ق.ش