سزادانی سێ به‌ندكراوی سیاسی كورد به‌ ۱۷ساڵ زیندان

سێ بەندکراوی سیاسی کورد لە لایەن لقی ۲ی دادگای شاری ورمێ بە تۆمەتی ئەندامێتی و هاوکاری کردنی پارتی کرێکارانی کوردستان بە گشتی ۱٥ساڵ زیندانیان بە سەردا سەپێنرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: دوێنێ شەممە۲۳گەلاوێژ دادگای ورمێ سێ بەندکراوی بە ناوەکانی کەماڵ حەسەن رەمەزان ،عەلی یەگانە و عەبدوڵا ئۆمەوی میلان لە لقی ۲ی دادگای شۆرشی ورمێ بە دادوەری شێخلو بەڕێوەچو و پاش کاتژمێرێک دوای بەڕێوەچوونی دادگا،بە گشتی۱۷ساڵ زیندان بە سەریاندا سەپێندرا کە بە شێوەی فەرمی بە پارێزەرانی ئەم کەسانە ڕاگەێەندرا.

بە پێی بڕیاری دادگا کەماڵ حەسەن رەمەزان بە توومەتی ئەندامێتی لە پ.ک.ک بە ۱۰ساڵ زیندان سزا درا ، عەلی یە گانە و عەبدوڵا ئۆمەوی میلان بە تۆهمەتی هاوکاری کردنی پ.ک.ک بە ٥ساڵ و۲ساڵ زیندان سزا دران.

کەماڵ حەسەن رەمەزان،۳۱ساڵان شارۆمەندی خەڵکی شاری (سەرێکانی)لە ڕۆژاوای کوردستان لە پوشپەڕی ۱۳۹۳هاوڕێ لە گەڵ عەلی یەگانە و عەبدوڵا ئومەوی میلان هەر دوو خەڵکی شاری ماکۆ سەر بە پارێزگای ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر کران و ڕاگوێزی گرتوخانەی ئەمنیەتی سپا کران.

کەماڵ حەسەن بۆ ماوەی ٤مانگ لە گرتووخانەی سپای پاسداران و وزارەتی ئیتلاعات بە تۆمەتی ئەندامێەتی پ.ک.ک لێپرسینەوەی لە سەر کرا.

بەڵام دوو بەندکراوی دیکە پاش چەند حەوتویەک لێپرسینەوە لە ژوورە تاکە کەسیەکانی ئیتلاعات ڕاگوێزی بەندیخانەی ناوەندی ورمێ کران .پاشان هەر سێ بەندکراو لە لقی یەکی لێپرسینەوەی دادگای شۆرشی ورمێ بە تۆمەتی ئەندامێتی پ.ک.ک داوای موحاربیان (محارب) بۆ کرا.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا هێزە تایبەتەکانی سەر بە وزارتی ئیتلاعات لە ناو بەندیخانەدا گوشاریان لە سەر کەماڵ حەسەن رەمەزان بە مەبەستی دان پێدانانی تەلەویزیونی زیاد کردوە و لە ڕۆژی ۲۸ڕێبەندانی ساڵی ڕابردو بۆ ئەو مەبەستە زیاتر لە دوو مانگ ناوبراویان گوازتوەتەوە بۆ ژوری تاکە کەسی .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان