داخستنی حەوت یەکەی پیشەیی لە پارێزگای ئیلام

ک.م.م.ک:

سێشەمه 23ی خاکەلێوە 2722 کوردی، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا پۆلیسی ئاسایشی ئێران لەشاری «مەلەکشا» سەر بەپارێزگای« ئیلام» حەوت یەکەی پیشەیی بە هۆی سەر پێچی لە یاساکانی مانگی رەمەزان و فرۆشتنی خواردن، داخست.

جێی باسە لە سەرەتای مانگی ڕەمەزاندا 46 یەکەی پیشەیی لەم چەشنە داخراون و هەشت هاوڵاتی دەست بەسەرکراون و 459 کەی لە بەڕێوەبەرانی یەکەکان هۆشداریان لە دەزگای دادوەری و ئاسایشی ئێران وەرگرتووە.

جێی ئاماژەیە لە یاساکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا خواردن لە مانگی ڕەمەزاندا بەڕاشکاوانە تاوانبار ناکرێت بەڵام مادەی 638ی یاسای سزادانی ئیسلامی سزای حەرام تاوانبار دەکات و هەرکەسێک بە ئاشکرا وا پیشان بدات بە گشتی سزای 10 بۆ 2 مانگ زیندانی یان بە 74 قامچی حوکم دەدرێت.

ا.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *