بانگهێشت کردن ولێکۆڵینەوە لە سێ هاوڵاتی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ئیران

ک.م.م.ک:

دووشەممە 22ی خاکەلێوە2722ی کوردی سێ هاوڵاتی بە ناوەکانی« ئەحمەد پەیامی» و« هادی حوسێنزادە» و« محەمەد ئازەرخش» لە شاری« ناڵۆس» و« شنۆ »بانگکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعات ئێران لەو شارە و لێپرسینەوەیان لێکرا.


بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەو هاوڵاتیانەی کە بە تۆمەتی بەشداریکردن لە ئاهەنگەکانی نەورۆزدا بانگکراون بۆ ئیدارەی ئیتلاعات ئێران لە شاری شنۆ، دوای چەند کاتژمێرێک لە دەستبەسەرکردن و لێپرسینەوە بەکەفالەتێکی کاتی ئازادکراون.


ڕۆژانە دەستبەسەرکردنی هاوڵاتیان لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەهۆکاری جۆراوجۆر جێبەجێ دەکرێت بۆ ئەوەی لەم چەند ڕۆژەی دواییدا دەیان هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکراون بەهۆی پێداگری و بەشداریکردنیان لەئاهەنگەکانی نەورۆزدا وە چارەنووسی ژمارەیەک کەس نادیارە.
ا.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *