بەلایەنی کەمەوە شەش هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کران

ک.م.م.ک:
یەکشەممە 21ی خاکەلێوەی 2722ی کوردی، شەش هاوڵاتی شارۆچکەی نالۆس-ی سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەرکران و بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانە ی گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لەو شارە کران.

ناسنامەی ئەو هاوڵاتیانە بەم شێوەیەیە:
ڕەزا ئیسلام دۆست، سامان ڕەسوڵزادە، دیاکۆ خەلیلی، ئەشکان شکاک،سەنعان ڕەسوڵزادە، سینا ئاغازادە

جێگای باسە کە ئەم شەش هاوڵاتییە لە ڕێکەوتی 10ی خاکەلێوە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێرانەوە لە شاری شنۆ بانگ کران و لێپرسینەوەیان لێکراوە.

بەپێی راپۆرتەکە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەبێ هیچ فەرمانێکی دادوەری هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو هاوڵاتیانە و دەستبەسەریان کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، سینا ئاغازادە دوای چەند کاتژمێرێک لە لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازادکراوە.

تا کاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی لەسەر ئەو هاوڵاتیانە دا هەیە، هیچ زانییارییەک لەبەردەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *