ک.م.م.ک:
یەکشەممە 21ی خاکەلێوەی 2722ی کوردی، کیومەرس لەتیفی، چالاکوانی مەدەنی تەمەن 41 ساڵ و مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی کۆمەڵەی مەولەویی سنە لە زیندانی ئێرانەوە گوازرایەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران.
جێی ئاماژەیه کە ناوبراو لە ڕێکەوتی 25ی ڕەشەممەی 2721دا، پاش کۆتایی لێپرسینەوە لە گرتووخانەوە گوازرابووە بۆ زیندانی حکووومەتی ئێران لەو شارە.
شایانی باسە، کە کیومەرس لەتیفی لە ڕێکەوتی 26ی ڕێبەندانی پار، بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکرابوو.
کیومەرس لێەتیفی لە مانگی خەرمانانی 2719 دا بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە پارتێکی کوردستانی دژ بە حکوومەتی ئێران” دەسبەسەر کراوە وسزای ساڵێک زیندانی کردن بەسەردا سەپێنرابوو.
دواجار لە ڕێکەوتی 5ی بەفرانباری هەمان ساڵ بە دابینکردنی بارمتە لە گرتووخانەی ئێران ئازاد کرا.
ع. س