دەستبەسەری سەر لە نوێی هاوڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سەقز

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ١٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی زانکۆ مەسعوودی کوڕی ڕەسووڵ و خەڵکی گوندی مەڵقەڕەنی سەر بە شاری سەقز سەر لە نوێ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکان بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی یان هۆکار، سەر لە نوێ، هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو و بنەماڵی زانکۆ مەسعوودی لە بەرابنەر بەو هەڵوێستەی کە بێ بەڵگە هێرشیان هێناوەتە ماڵەوە، لە گەڵ بێ ڕێزی هێزە ئەمنییەکان ڕووبەڕوو بوونەتەوە.

شیاوی باسە کە، لە ١٤ی سەرماوەزی ٢٧٢١ی کوردی، زانکۆ مەسعوودی جارێکیتریش دەستبەسەر کرابوو و لە ڕێکەوتی ٧ی ڕەشەمەی هەمان ساڵ و پاش کۆتایی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملوێن تمەنی و تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگایی ئازاد کرا.

هیچ زانیارییەک تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، لە مەڕ هۆکاری دەستبەسەری ناوبراو بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *