ڕاپۆڕتی مانگانەی پێشێلکاری مافی مرۆڤی کوردستان لە مانگی ماڕسی ۲۰۲۲

ک.م.م.ک:

ڕاپۆڕتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی ماڕسی ٢٠٢٢،هەوڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشتبەستن بەو ڕاپۆڕتانەی کە ئەم ڕێکخراوە مافی مرۆڤییە کۆی کردۆتەوە، کۆبەندی کراوە.
ئەم ڕاپۆڕتە بە بۆنەی مۆڵەت پێنەدانی حکوومەتی ئێران بە ڕێکخراوە و گرووپە مافی مرۆییەکان ڕاپۆڕتێکی تەواو و تۆکمە نییە و تەنیا بەشێک لە پێشێلکاری مافی مرۆڤی پیشان داوە.

حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێی دەستبەسەری هاوڵاتیانی کورد مافی مەدەنی، سیاسیی و کۆمەڵایەتی خەڵکی کوردی پێشێل دەکات و بەردەوامیشە لە درێژەپێدانگ ئەو سیاسەتە.

پێشێلکاری ئازادی ڕادەربڕین، پێشێلکاری و قۆرغ کردنی مافی ژیان و ئەمنییەتی تاکەکەسگ و هەڵاواردنی حکوومەتی لەو بانەتانەن کە ڕۆژانە لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە جێبەجێ دەکرێن.

ئێعدام

لەم مانگەدا سیاسەتی ئێعدامی هاونیشتمانان درێژەی هەبووە بە شێوازێ کە لەم مانگەدا ٦کەس ئێعدام و بۆ ٢ کەسی دیکە حوکمی ئێعدام بڕدراوەتەوە.
تیرۆر و گوموگۆڕ بوونی بە ئەنقەست شیاوی باسە کە، تیرۆر و کوشتن و تەقەی ڕاستەوخۆ لە هاوڵاتیان لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە درێژەی هەبووە. کە لەم چوارچێوەیەدا هاوڵاتییەک بە شێوەیەکی گوماناوی کوژراوە و هەروەها تەقە لە کۆمەڵێک لە هاوڵاتیان کراوە و لە ئەنجامدا ٢ کەس کوژراون و ٢ کەسیش بریندار کراون.

دەستبەسەری و زیندان

لەم مانگەدا شایەتی دەستبەسەری و زیندانی کردنی بەردەوامی هاوڵاتیان لە شنۆ، ورمێ، کرماشان، مەهاباد، خوڕەم ئاوا، ئیلام، هەمەدان و لوڕستان بووین.
بە پێی ئامارە کۆکراوەکان لەم مانگە ١٢٠ کەس لە هاوڵاتیان، چالاکانی مەدەنی و سیاسیی دەستبەسەر و زیندانی کراون، شیاوی باسە کە ٧ کەس لەم ڕێژەیس ژن بوون.
لە درێژەی سەپاندنی حوکم گەلی زاڵمانە کە دژ بە نەتەوەی کورد سەرەڕۆیانە دەبڕدرێنەوە ١٦ هاوڵاتی بە ٤٧ ساڵ زیندان مەحکووم کراون.

کۆڵبەران و کاسبکاران

کۆڵبەرەکان وەکوو هەموو دەم دەکرێنە ئامانجی هێرشی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سپای پاسدارانی ئێران کە وەکوو ڕەوتێکی تیرۆریستی ناسراوە و هێزە سنوورییەکانی ئێران لەم مانگەدا کراونەتە ئامانجی هێرش کە ٢کۆڵبەر کوژراون و ٣٧کۆڵبەریش بریندار بوون.

شیاوی باسە کە تا ئێستە هیچ دامەزراوەیەک لە ئێران و کوردستان لەمبارەوە هەوڵێکی گونجاوی بە ئەنجام نەگەیاندووە و هیچ کەس بە بۆنەی ئەم جینایەتەوە محاکمە نەکراوە.

خۆکوژی

ژماری خۆکوژی و کوشتنی هاوڵاتیان ڕوو لە هەڵکشانە و شایەتی هەڵکشانی خۆکوژی و کوشتنت هاوڵاتیان بەتایبەت گەنجان و ژنان بووین.
لەم مانگە خۆکوژی و کوشتنی ١٤ هاوڵاتی پشتڕاست کراوەتەوە. لەم ڕێژەیە ١١ کەس خۆیان کوشتووە و ٣ کەسی دیکەیش کوژراون.

مین

بە پێی ئامارە کۆکراوەکان لەم مانگەدا هاوڵاتییەکی کورد بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بووە. لە کۆتاییدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان داوا لە کۆمەڵگا و گەلی کوردستان دەکات، لە هەمبەر دەستڕاگەیشتن بە مافی یاسایی و سرووشتی خۆیان تێبکۆذن و هەر چەشنە پێشێلکارییەکی مافی مرۆڤ بڵاو بکەنەوە و بۆ وەدەست هێنانی کۆمەڵگایەکت ئازاد لە تێکۆشاندابن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

One thought on “ڕاپۆڕتی مانگانەی پێشێلکاری مافی مرۆڤی کوردستان لە مانگی ماڕسی ۲۰۲۲

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *