دەستبەسەری ٣هاوڵاتی و پلۆمپی چەندد یەکەی پیشەیی لە لوڕستان و بۆکان

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ڕۆژانی سەرەتایی مانگی ڕەمەزان، پولیسی ئەمنییەتی حکوومەتی ئێران لە پارێزگای لوڕستان ١٤ یەکەی پیشەیان بە بۆنەی خواردنی خۆراک پلۆمپ کرد.

هەر وەها ٣هاوڵاتی لوڕستانی بە هۆکاری «خواردنی ڕۆژوو» دەستبەسەر کراون. هەر لەم پێوەندییەدا هۆشداریان بە ١٢٤ خاوەنی یەکەی پیشەیی داوە.

لە لایەکی ترەوە لە شاری بۆکان ـیش ٢ یەکەی پیشەیی لە لایەن پولیسی ئەمنییەتی ئێرانەوە بە بۆنەی خواردنی خۆراک پلۆمپ کراون.

شیاوی باسە، لە یاساکانی کۆماری ئیسلامی ئێران خواردنی خۆراک لە مانگی ڕەمەزان بە ئاشکرا تاوانی لەسەر دانراوە، بەڵام ماددەی ٦٣٨ی یاسای سزا ئیسلامییەکان لە ڕواڵەتدا خۆ بە گراو و ئەنجام دەری کرداری حەرام بە تاوان دەزانێ و هەر کەس بە ئاشکرا و لە پێش چاوی گشتی و شوێنە گشتییەکان خۆی بە ئەنجامدەر بزانێ لە ٢ مانگەوە بۆ ١٠ مانگ زیندان یان بە ٧٤ زەبری قامچی مەحکووم دەکرێت.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *