فەرمانی دەستبەسەرکردنی یەک مانگی بۆ قەدەم خێر حەقانی زادە لە دانمارک دەرکرا

ک.م.م.ک:
هەینی 12ی خاکەلێوەی 2722ی کوردی، دادگای هیلروودی دانیمارک فەرمانی مانگێک دەسبەسەرکردن بۆ “قەدەم خێر حەقانیزادە”، پەنابەری کۆردی خەڵکی سەرپێلی زەهاوی کرماشان دەرکرد.

بەپێ ئەو زانییارییەکانی بەدەست گەیشتووە، دادوەری دادگا بەو پەنابەرە ڕایگەیاندووە هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەندامانی بنەماڵەکەی بۆ دیپۆرتکردنەوەیان بۆ ئێران، دەبێ لەلای پۆلیسی وڵاتی دانمارک بمێنێتەوە.

شایانی باسە کە ڕۆژی سێشەممە 9ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، قەدەم خێر حەقانیزادە، دوای 6 ساڵ لە نیشتەجێبوون و ڕەتکردنەوەی داوای پەنابەرێتەکەی لەلایەن دادگای دانمارکەوە، بە زەبری هێز سەرەتا لەگەل دوو منداڵەکەی دیپۆرتی تورکیا کرانەوە بەڵام بەهۆی ملنەدان و خوێنبەربوونی توند لە ئاکامی هەوڵی لەخۆدان، پاش چەند کاتژمێر گەڕێندرانەوە وڵاتی دانمارک.


قەدەم خێر حەقانیزادە، لە کوردەکانی یارسانی سەرپێلی زەهاوی کرماشانە، کە لە ساڵی 2015ەوە داواکاری پەنابەرێتی خۆی پێشکەشی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی حکوومەتی دانیمارک کردووە و ماوەی ساڵێکە منداڵێکی لە دانیمارک لەدایک بووە.


ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *