بەردەوامی نادیاربوونی چارەنووسی سێ کۆڵبەری ون بوو لە بەرزاییەکانی مەرگەوەری ورمێ

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ١١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی ئەسعەد سەیدانی فەرد کوڕی ڕەحیم و خێزاندار و خاوەنی سێ منداڵ، بەهلوول سەیدانی فەرد کوڕی کەریم خێزاندار و خاوەنی سێ منداڵ و بارزان میهەنی کوڕی شەوکەت خەڵکی گوندی باوان سەر بە دەڤەری مەرگەوەری ورمێ، لە نیوەڕۆی پێنجشەممە ٢٣ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوەوە، لە بەفر و بۆرانی خەرەندی بنار بێسەرو شوێن بوون و پاش تێپەڕینی ٧٨ ڕۆژ هێشتا چارەنووسیان نادیارە و هیچ زانیارییەک دەست نەکەوتووە.

بە پێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سەرلە بەیانی ئەوڕۆ گرووپێک لە هێزە یارمەتیدەرەکانی خەڵک بەرەو بەرزاییەکانی بنار وەڕێکەوتوون کە لە کۆتاییەکاندا بە بێ دۆزینەوەی هیچ ئاسەورێک لەو سێ ون بووە گەڕاونەتەوە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە، هێزە چەکدارەکانی ئێرا و مانگی سوور هێشتا بۆ دۆزینەوەی ئەم کۆڵبەرانە یارمەتی خەڵکیان نەداوە، گەرچی بڕیار بوو هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لە ڕێی کۆپتەرەوە بەدوایاندا بگەڕێن، بەڵام هێشتا بەڵێنەکانیان بەجێ نەگەیاندووە و تەنانەت قایمقامی ئێران لە ورمێ هەڕەشەیان لە گەڵ خەڵک کردووە کە چیدی مۆڵەتی گەڕسن و پشکنیان پێ نادەن و لە ئەگەری گەڕانی خەڵک مۆڵەت دەدرێ بە هێزە سنووری و چەکدارەکان ڕاستەوخۆ تەقەیان لێبکەن.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *