ک.م.م.ک:
هاوڵاتییەک بە ناونیشانی ئومێد مەعرووف خەڵکی گوندی ئاڵیاوا سەر بە شنۆ لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شنۆ بە سەرۆکایەتی دادوەر ڕەزایی بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
بە پێی هەواڵەکە، ئومێد مەعرووف بە تۆمەتی هاوکاری حیزبێکی کوردی دژبەری حکوومەتی ئێرانەوە بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم و ئەم حوکمە ڕۆژی یەکشەممە ٧ی خاکەلێوە پێی ڕاگەیەندرا.
شیاوی باسە کە، ئەم هاوڵاتییە ڕێکەوتی ٢٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ی کوردی، بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی ئێران لە ورمێ ڕاگوازرابوو و پاش کۆتایی ئەو قۆناغە، بۆ زیندانی ئێران لە شنۆ ڕاگوازرا.
ئومێد مەعرووف لە کۆتاییدا ڕێکەوتی یەکی ڕێبەندانی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتایی دادگایی لە زیندانی ئێران لەو شارە ئازاد کرابوو.
ق.ش