ک.م.م.ک:
چوارشەممە 10ی خاکەلێوەی 2722ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی ئارمان فەرەهمەند خەڵکی جوانرۆ دوای ئەوەی هێزە سەربازییەکانی ئێران ڕاستەوخۆ لە بەرزاییەکانی نەوسوود تەقەیان لێکرد بە سەختی بریندار بوو.
جێگای ئاماژەیە، کە هێزە سەربازییەکانی ئێران تەقەیان لە گروپێک لە کۆڵبەران کردووە و بەلایەنی کەمەوە 15 گولەی ساچمە بەر جەستەی کۆڵبەرەکە کەوتووە.
تاکاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە لەمەڕ دۆخی تەندروستی ناوبراو هیچ زانییارییەک بەدەستەوە نییە.
جێی ئەماژەیە کە ساڵانە دەیان کەس بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە دەکوژرێن و سەدان کەسیش بریندار دەبن.
ع. س