شنۆ؛ بانگهێشت، دەستبەسەری و لێپرسینەوەی حەوت هاوڵاتی

ک.م.م.ک:

چوارشەمە ١٠ی خاکەلێوەی٢٧٢٢ی کوردی، حەوت هاوڵاتی خەڵکی نالووس سەر بە شاری شنۆ بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لەو شارە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لە سەر جێبەجێ کرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بە پێی هەواڵگری کوردپا ناونیشانی ئەم هاوڵاتیانەی بەم شێوەی خوارەوە خستۆتەڕوو.

١-ڕەزا ئیسلام دوست

٢-ئومێد ئیسلام دوست

٣-سامان ڕەسووڵ زادە

٤-سەنعان ڕەسووڵ زادە

٥-دیاکۆ محەممەد گەوری

٦-هادی حەسەن زادە

٧-ئەشکان شکاک

بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەم حەوت هاوڵاتییە لە ڕێی پێوەندی تیلەفوونییەوە بە بۆنەی بەشداری لە ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆز بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران بانگهێشت کرابوون.

شیاوی باسە کە، ئەم هاوڵاتیانە پاش چەندد کاتژمێر دەستبەسەری و لێپرسینەوە بە لێوەرگرتنی بەڵێن نامەی نووسراوەیی بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

جێگای ئاماژەیە کە، لە ساتە دەسپێکەکانی ساڵی نوێ وە، هێزەکانی دژە شۆڕش و هێزە تایبەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شنۆ هێرشیان بردە سەر ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز لە شەقامەکانی ئەو شارە و لە گەڵ خەڵک تێهەڵچوون.

هێزە تایبەتەکان ە هێزی دژە شۆڕش بۆ بڵاوە پێکردنی خەڵک لە گازی فرمێسک ڕێژ و فیشەکی ساچمەیی کەڵکیان وەرگرت.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *